گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاوپەیمانەکانی نەوەی نوێ مەرجیان بۆ دەنگدان بە کاندیدانی سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند

2022.02.05 - 21:45
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانەکانی نەوەی نوێ مەرجیان بۆ دەنگدان بە کاندیدانی سەرۆک کۆمار ڕاگەیاند

ناس کورد- 

بزووتنەوەی ئیمتیدادی هاوپەیمانیی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق چەند مەرجێکی بۆ دەنگدان بە سەرۆک کۆماری عێراق ڕاگەیاند کە یەکێکیان دابەزاندنی نرخی دۆلارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیسحان جبوری، ئەندامی فراکسیۆنی ئیمتیداد لە پەرلەمانی عێراق کە لەگەڵ نەوەی کە هاوپەمانی جوڵانەوەی نەوەی نوێیە (شەممە 5-2-2022) لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "لە دانیشتنی دەنگدان بە سەرۆک کۆمار، لە جەولەی یەکەم دەنگ بە کاندیدی نەوەی نوێ دەدەین کە کاندیدی هاوپەیمانیی لەپێناو خەڵکە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە جەولەی دووەم بە مەرج دەنگ دەدەین، کە بریتین لە، ئاشکراکردنی بکوژی خۆپیشاندانەکان، تەواوکردنی بەندەری فاو، دابەزاندنی نرخی دۆلار، ڕەخساندنی هەلی کار و هەروەها کارکردن لەسەر دەرکردنی یاسا بۆ پاڵپشتی ئازادی." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو مەرجانە بەشێکی بچوکن لە داواکارییەکانمان، بەپێچەوانەوە دەنگ نادەین."