ناس کورد-
پارتی دیموکراتی کوردستان سەرجەم کادر و ستاف و پاسەوانەکانی لە ئەدهەم بارزانی وەرگرتەوە و گواستنیەوە بۆ زێرەڤانی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لە ئەدهەم بارزانی (شەممە 5-2-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، " تەواوی کادر و ستاف و پاسەوانەکانی ئەدھەم بارزانی کشێنرانەوە بۆ هێزەکانی زێرەڤانی."
ئاماژەی بەوەشکرد، " چەند کەسێک لە پاسەوانەکانی ناوبراو داوای فەسل کردنیان کردووە و وتویانە کە ئەوان ئەدھەم بارزانی جێناهێڵن و خۆبەخشانە پارێزگاری لێدەکەین، بۆیە ژمارەیەکی کەمیان ماونەتەوە."
ئەدهەم بارزانی پێشووتر سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی بوو لە سلێمانی - هەڵەبجە، بەڵام بەهۆی کێشەی لەگەڵ حزبەکەدا چووە دەرەوە و چەند ساڵێکە پەیوەندی بە پارتییەوە نەماوە.