ناس کورد-
تیمی ڕزگارکەری ڕەیانی پێنج ساڵان، ڕەتیکردەوە گەیشتبن بە منداڵەکە و ڕایگەیاند، نزیکەی نزیکەی دوو کاتژمێریان ماوە بۆ گەیشتن پێی، هاوکات دەنگۆی برینداربوونیشی ڕەتدەکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەندازیار موراد جەزولی کە ئەندامی تیمی ڕزگارکەری ڕەیانی پێنج ساڵانە کە پێنج ڕۆژە کەوتووەتە بیرێکی 32 مەترییەوە، ڕایگەیاند، هێشتا نەگەیشتوون بە منداڵەکە و کەمتر لە 80 سانتیمەتریان ماوە پێی بگەن.
هاوکات تیمی ڕزگارکەر ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە کە بەهۆی داڕمانەوە منداڵەکە برینداربووبێت.
ئەوەش لەکاتێکدا کەمێک لەمەوبەر بەشێک لە میدیاکان دەنگۆی دەرهێنانی منداڵەکەیان بڵاوکردەوە.