گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

2022.02.05 - 19:45
App store icon Play store icon Play store icon
مەسعود بارزانی و موقتەدا سەدر پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

ناس کورد- 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا جەختیان لە هاوپەیمانێتییە ستراتیژییەکان کردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، ئێوارەی ڕۆژی شەممە 5ـ-2-2022،  موقتەدا سەدر لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە مەسعود بارزانییەوە كردووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لە هاوپەیمانێتیی ستراتیژی و بەردەوامیی هەوڵەكان بۆ خێراتركردنی پێكهێنانی حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی كرایەوە، بۆ ئەوەی حكومەتی داهاتوو بتوانێت بە ئەركی خۆی بەرانبەر داخوازییەكانی ڕۆڵەكانی گەلی عێراق و  پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكان و قووڵكردنەوەی سەقامگیری و خوشگوزەرانی هەڵبستێت.

 

زیاتر بخوێنەرەوە: کاندیدێکی سەرۆک کۆمار: ڕەنگە ببمە کاندیدی هاوبەش

 

 

پەیوەندییەکەی بارزانی و سەدر لەکاتێکدایە، سەدڕ لە تویتێکدا (4-2-2022) ڕایگەیاند، "ئەگەر هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی یاخود هەر کاندیدێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار مەرجەکانی کاندیدبوونی تێدانییە، ئەوە پەرلەمانتارانی چاکسازیخواز دەنگی پێنەدەن، چونکە ئێمە لە خەمی چاکسازیداین، نەک خوازیاری دەسەڵات."    

 

لەدوای تویتەکەی سەدڕ، حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدرییەکان لە پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لەناو پەرلەمانی عێراق (5-2-2022) ڕایگەیاند، ”بە فەرمانی سەماحەتی فەرماندە سەدر بڕیارمان دا لە سڕكردنی سەرجەم دانوستانەكان لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەتی داهاتوو تا كاتێكی نادیار.”  

 

ئەو بڕیارانەش لەکاتێکدا، هەریەک لە پارتی و سەدرییەکان و تەقەدومی سوننە هاوپەیمانن بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق.