گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

کاندیدێکی سەرۆک کۆمار: ڕەنگە ببمە کاندیدی هاوبەش

2022.02.05 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
کاندیدێکی سەرۆک کۆمار: ڕەنگە ببمە کاندیدی هاوبەش

ناس کورد- 

حاک ڕزگار حەمەئەمین، کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر لایەنە کوردییەکان ڕێکنەکەون لەسەر کەسێک بۆ پۆستەکە، ڕەنگە دۆخێک پێتە پێشەوە ببێتە کاندیدی هاوبەش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حاكم ڕزگار حەمە ئەمین، كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری "ناس کورد" ئامادەیبوو (شەممە 5-2-2022) ڕایگەیاند، " ڕاستە هەندێک لە کاندیدەکانی دیکە حزبی گەورەیان لە پشتە، بەڵام پێویستە ئەندامانی پەرلەمان بە ویژدانەوە دەنگ بدەن و منیش كەسێكی ناسراوم و خەڵک پشتگیریم دەکەن، پشێموانیە لایەنە کوردییەکان دوژمنایەتیم بکەن، چونکە ئەگەر وا بکەن، سەرکەوتوو نابم." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هیچ پەیوەندییەكی تایبەت و ژێربەژێرم لەگەڵ كەس دروست نەكردووە بۆ بەدەستهێنانی ئەو پۆستە و یەک دیناریشم سەرف نەکردووە بۆی، بەڵام ئومێدیشم هەیە کە سەرکەوتوو بم." 

 

هاوکات لەبارەی ببێتە کێشە بۆ نێو ماڵی کورد، حاکم ڕزگار ڕایگەیاند، "بە پێچەوانەوە ئەگەر لایەنەکان ڕێکنەکەون ڕەنگە دۆخێک بێتە پێشەوە کە من ببمە کاندیدی هاوبەش و ببمە هۆی ئاشتی بۆ نێو ماڵی کورد."