کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لەسەدا 80ى دانیشتوانى عێراق لە خانوى خۆیاندان و تەنها 10%یان لە کرێدا ژیان بەسەر دەبەن، ئەوەش بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى کە سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاشکراى کرد. . عادل عەبدولمەهدى، لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەى بەوەکرد: "بەگوێرەى زانیارییەکانى من 80%ى دانیشتوانى عێراق خاوەنى خانوى خۆیانن، لەبەرامبەریشدا تەنها 10%ی دانیشتوان لە خانوى کرێدا ژیان بەسەر دەبەن". . سەرۆکوەزیرانى عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، 10%ەکەى دیکەش یان لە خانوى حکومییدان یان لە خانوى کۆمپانیادان، جەختی لەوەشکردەوە: "حکومەتى عێراق بە گرنگەوە چاودێرى کەیسی نیشتەجێبوون دەکات". . لەبارەى داواکاریی هاوڵاتییان بۆ ئەوەى حکومەتى عێراقى یەکەى نیشتەجێبوونیان بۆ دروست بکات، عەبدولمەهدى ئاشکراى کردووە، داواکارى بۆ ئەوەى حکومەت یەکەى نیشتەجێبوون بۆ هاوڵاتییان دروست بکات ڕێژەیەکەى زۆر نییە. . .