گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسی چییان کرد؟

سەرۆک کۆماری ئێران پەیوەندیی بە مستەفا کازمییەوە کرد

2022.02.05 - 16:55
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک کۆماری ئێران پەیوەندیی بە مستەفا کازمییەوە کرد

 ناس کورد- 

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مستەفا کازمی و سەرۆک کۆماری ئێران تاووتوێی پەیوەندییەکانی عێراق و ئێرانیان کرد و ڕەئیسی ڕایگەیاند، ئیدانەی هەر کردەوەیەک دەکات لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت بەئامانجی تێکدانی سەقامگیریی عێراق. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (شەممە 5-2-2022) "مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاووتوێ کردووە." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوولا جەختیانکردووەتەوە لە پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا. 

  

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، مستەفا کازمی ڕایگەیاندووە، پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران جیاوازن و عێراق پەرۆشە بۆ فراوانکردنی ئەو پەیوەندییانە، هەروەها باسی لە گرنگی دەستپێشخەری و گفتوگۆ هەرێمایەتییەکان کردووە بۆ لێکنزیککردنەوە بۆچوونەکان. 

 

لای خۆیەوە، سەرۆک کۆماری ئێران، ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کردووە بۆ لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان و پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە و ڕاشیگەیاندووە، ئیدانەی هەر کردەوەیەک دەکات لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت بەئامانجی تێکدانی سەقامگیریی عێراق.