گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

باران و بەفر دوای وچانێک دەگەڕێنەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێم

2022.02.05 - 14:58
App store icon Play store icon Play store icon
باران و بەفر دوای وچانێک دەگەڕێنەوە بۆ سەرجەم ناوچەکانی هەرێم

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ شەپۆلی باران و بەفر لە ناوچەکانی هەرێم کۆتایی دێت، لە کۆتایی هەفتەدا جارێکی تر دەگەڕێتەوە و سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسیی دیاری کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (5-2-2022) دەڵێت، "سبەینێ یەکشەممە کاریگەری ئەم شەپۆلەی دەریای ناوەراست لاواز ئەبێت و ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و لە ناوچە سنوریەکاندا بە نیمچە ھەوری ئەمێنێتەوە لەگەڵ کەمێک نمە باران لە ھەندێ ناوچە".

 

دەشڵێت، پلەکانی گەرما بە ڕێژەی 2 تا 3 پلە بە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە و خێرای با ئاسایی ئەبێت دەبێت لە نێوان 10 بۆ 15 کلم/س.


ئەو کەشناسی پێشبینی دەکات "تا کۆتای ھەفتە کەشوهەوا بە سەقامگیری بمێنێتەوە و ئەگەری بارانبارین نابێت، بەڵام لە ڕۆژانی پێنجشەممە و ھەینیدا ئەگەری ھاتنەوەی شەپۆلێکی مامناوەند بۆ لاوازی بەفر و باران لە دەریای ناوەراستەوە ھەیە".