گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سووتەمەنیی ھەولێر ڕێکارێک بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی ئاشکرا دەکات

2022.02.05 - 12:28
App store icon Play store icon Play store icon
سووتەمەنیی ھەولێر ڕێکارێک بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ڕایگەیاند، بڕیار دراوە رێگە بە ھاوردەکردنی سووتەمەنی و غاز بۆ ھەرێمی کوردستان بدرێت، بۆ ئەوەی نرخەکەی هەرزانتر بێت، چونکە ھاتنی سووتەمەنی و غاز لە دەرەوە و ئەو بڕەی ئێمە دابەشی دەکەین، دەبێتە ھۆکاری ئەوەی کە نرخەکەی هەرزان بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاری کاکەشین بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی (5-2-2022) ڕاگەیاند، "بە ھۆی ئەوەی سووتەمەنی و غاز لە ھەرێمی کوردستان کەمە، ئێمە داوامان کردبوو رێگە بدرێ تا لە دەرەوە ھاوردە بکرێت، بۆ ئەوەی سووتەمەنی و غاز زۆر بێت لە بازاڕ، ئەمەش وا دەکات نرخەکەی هەرزان بێت، بە تایبەت ئەگەر لە عێراقەوە بێت، چونکە لای ئەوان نرخەکەی هەرزانە، بۆیە نووسراومان بۆ ھاتووە و داوامان لێ کراوە چاودێریی ھاوردەکردن بکەین و ئامێری پشکنین دانێنین لە کاتی ھاوردەکردندا، بۆ ئەوەی سووتەمەنی و غازێکی باش بۆ ھەرێمی کوردستان بێت، چونکە وەکو ھەنگاوی یەکەم لە عێراق دێت و دواتر ئەگەر لە وڵاتانیش بێت، باشتریش دەبێت، بۆیە ئەمە ھەنگاوێکی زۆر باشە".

 

بەڕێوەبەری سووتەمەنیی ھەولێر ڕوونیشی کردەوە: "ئەگەر سووتەمەنی و غاز لە بازاڕ زۆر بێت، نرخیشی هەرزان دەبێت، چونکە نرخی یەک لیتر بەنزین لە عێراق بە 450 دینارە و ئەگەر بێتە ھەرێم نرخی لەوەی ئێستا زۆر هەرزانتر دەبێت و تەنھا بەنزینی باش نرخەکەی زیاتر لە 100 دینار کەمتر دەبێتەوە، بەڵام رێگە بە ھاوردەی غاز و بەنزین و گازیش دەدرێت".

 

کاکەشین گوتیشی: "ھۆکاری گرانیی نرخی سووتەمەنی و غاز ئەوەیە، بڕەکەی کەمە، ئەمەش وای کردووە نرخی گران بێت، بۆیە تا کێشەی سووتەمەنی و غاز چارەسەر دەبێت و زۆر دەبێت، لە دەرەوە ھاوردە دەکرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ھەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە".