گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

گرنگترین ڤیتامین و کانزاکان بۆ بەهێزبوونی قژ

2022.02.05 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
گرنگترین ڤیتامین و کانزاکان بۆ  بەهێزبوونی قژ

ناس كورد-

وەرینی قژ یەکێکە لە کێشە باوەکان، کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێكدا گرنگترین ڤیتامین و کانزاکان بۆ بەهێزبوونی مووەکانی قژ و پاراستنی تەندروستیی قژ دەخاتەڕوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

وەرینی قژ یەکێکە لە کێشە باوەکان، کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێكدا گرنگترین ڤیتامین و کانزاکان بۆبەهێزبوونی مووەکانی قژ و پاراستنی تەندروستیی قژ دەخاتەڕوو.

1- ڤیتامین (A): زۆر گرنکە بۆ گەشەی هەموو خانەکانی لەش بە تایبەت  مووەکانی قژ و پێست، کەمی ڤیتامین (A) دەبێتە هۆی وەرینی قژ،گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک، میوە و سەوزە ڕەنگ پڕتەقاڵییەکان وەک گێزەر، کاڵەک، پڕتەقاڵ، پەتاتەی شیرین، هەروەها  ماست، هێلکە،زەیتی جگەری نەهەنگ، بەڵام بەرزبوونەوەی ئاستی ڤیتامین A زۆر لە ئاستی نۆماڵەوە لە ڕێگای  وەرگرتنی حەپ و دەرمانەوە  دەنجامێکیپێچەوانەی لێدەکەوێتەوە و  وەرینی قژ زیاد دەکات.

 

 

2- ڤیتامین (C): ڕۆڵێکی زۆر گرنگ دەبینێت لە تەندروستیی قژ، گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک: میوە مزرەمەنییەکان، هەڵووژە، شلیک،بیبەر .

 

3- ڤیتامین (D): کەمی ڤیتامین  هۆکاری  وەرینی قژ و زیاد بوونی ئەگەری تووشبوونە بە دەردەڕێوی، سەرچاوەی سەرەکی بریتییە لەتیشکی خۆر لە نێوان سەعات دەی بەیانی بۆ  چواری عەسر، لە خۆراکدا بڕێکی زۆر کەم هەیە  بێجگە لە زەیتی جگەری نەهەنگ، ماسییەچەورییەکان وەک سەلەموون و ماکڕێل.

 

4- ڤیتامین (E): زۆر گرنگە بۆ تەندروستیی قژ، گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک: دەنکە کولەکە، دەنکی کەتان، بادام، ئەڤۆکادۆ، سپێناخ.

   

5- کۆمەڵەی ڤیتامین ( B)  بە تایبەت ڤیتامین (B7): گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک، دانەوێڵە تەواوەکان، بادام، فستق، سەوزەگەڵاتۆخەکان، ئەڤۆکادۆ،

 

گرنگترین کانزاکان

1- ئاسن: یارمەتی خڕۆکە سوورەکان دەدات بۆ هەڵگرتنی ئۆکسجین بۆ خانەکان، لەوانە خانەکانی قژو پێست: گرنگترین سەرچاوەکانیخۆراک، گۆشتی سوور و نیسک و مێوژ و سپێناخ.

 

2- زینک: ڕۆڵێکی گرنگ دەبێنێت  لە بەهێزکردنی قژ و ڕێگەگرتن لە وەرینی؛ سەرچاوە خۆراکییەکان: گۆشتی مانگا و سپێناخ و  دەنکەکولەکە و سپێناخ و نیسک.