ناس كورد-
ڕاکان جبوری لە پۆستەکەی وەک پارێزگاری
کەرکوک دەمێنێتەوە و وەسفی عاسی جێی دەگرێتەوە لە پەرلەمانی عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
موهەیمن عەلی حەمدانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی (کەرکوک ناو)ی راگەیاند، لایەنەكان لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون و دواتر وردەكاری زیاتر بڵاودەكرێتەوە لەسەر ناوەڕۆكەكەی.
ڕاكان سەعید جبوری، پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت و كاندیدی دەرچوی پەرلەمانی عیراق لە هەڵبژاردنی تشرینی یەكەمی 2021 ئەگەر نەچێتە پەرلەمان، ئەوا وەسفی عاسی عوبێدی، كاندیدی دەرنەچوو لەجێی ئەو دەبێتە پەرلەمانتار.
بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق، دوو شێواز بۆ پڕكردنەوەی كورسی پەرلەمانتار دانراوە؛ ئەوەش ئەگەر كاندیدی براوە هەر لە سەرەتاوە نەچووە پەرلەمان یاخود دوای دەستبەكاربونی بەهەر هۆكارێك پاشەكشێی كرد و كورسییەكەی چۆڵ بوو.
لە بڕگەی پێنجەمی ماددەی 15ـی یاساكەدا هاتووە؛ ئەگەر كورسی هەر ئەندامێكی پەرلەمان چۆڵ بوو (دوای سوێندخواردنی)، لەوكاتەدا ئەو كاندیدە جێگەی دەگرێتەوە كە لەو بازنەی هەڵبژاردنەدا زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.