گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەسەر داهات و کێشەی مووچەی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.02.04 - 23:30
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر داهات و کێشەی مووچەی فەرمانبەران ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، نازانن بەشێکی زۆری داهاتی چی لێدێت و تەنانەت وەزارەتی داراییش نازانێت، دەشڵێت، ئەگەر چاکسازی لە داهاتەکانی هەرێمدا بکرێت بەتایبەت داهاتی نەوت، حکومەتی هەرێم دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و موچەی مووچە خۆرانی خۆی بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان (هەینی 4-2-2022) دەربارەی داهاتی نەوتی هەرێم بە "دەنگی ئەمەریکا"ی ڕاگەیاند، "فرۆشی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای کۆمپانیای دیلۆیتەوە ڕادەگەیەنرێت، ئەوەی کە هەیە حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە لە %58 ی داهاتی نەوت بۆ کرێ و خەرجی کۆمپانیاکانی نەوت دەڕوات لە %42 ی دەگەڕێتەوە بۆ هەرێم، ئێمە لە مانگی 12 ڕاپۆرتێکمان بڵاوکردەوە وەک لیژنەی دارایی، کە کۆمەڵێک ڕاسپاردە لەو ڕاپۆرتەدا بوو، لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان ڕاسپێردراوە کە بەدواداچون بکات ئەو لە %58 ی داهاتی نەوت کە دەڕوات بۆ خەرجی کۆمپانیاکانی نەوت، هەرچەندە حکومەتی هەرێم دەمێکە بە پەرلەمانی کوردستانی وتووە کە چاکسازی دەکات بۆ بەدواداچون لە خەرجی کۆمپانیاکانی نەوت، بەڵام لە ڕاپۆرتی ساڵانەدا کە کۆتایی ساڵ درا بە ئێمە هەر لە %58 داهاتی نەوت بۆ کۆمپانیاکانی نەوت ڕۆیشتبوو، هەرچەندە ئێستا نرخی نەوت زۆر بەرزە، بەڵام تا ئێستا هەر مانگانە 350 ملیۆن دۆلار دەدرێتە وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی موچە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " فرۆشتنی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک لە %58 ی دەڕوات بۆ کۆمپانیاکان، لە %42 شی وەکو داهات دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڵام لەم بڕە پارەیەش 350 ملیۆن دۆلار دەخرێتە حساباتی وەزارەتی دارایی، ئەوی تر من نایزانم، تەنانەت وەزارەتی داراییش هەر ئەو 350 ملیۆنە دەزانێت کە دێتە سەر حسابەکەی."

 

دەربارەی پارەی دابەشکردنی موچە، سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان باسی لەوەکردووە، "ئێمە هەموو کات ئەوەمان وتووە ئەگەر چاکسازی لە داهاتەکانی هەرێمدا بکرێت، حکومەتی هەرێم دەتوانێت لەسەر پێی خۆی بوەستێت و موچەی موچە خۆرانی خۆی بدات، بە تایبەت کە ئێستا نرخی نەوت بەرزە و فرۆشتنی نەوت داهاتی ژمارە یەکە."

 

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی بۆچی تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق، مانگانە وەزارەتی سامانە سەروشتییەکان داهاتی نەوت بڵاو ناکاتەوە؟

 

هەر لەبارەی داهاتی مانگانەی نەوت، زیاد جەبار ئاماژەی بەوەکردووە، "خۆتان دەزانن ماوەیەکی درێژە، مەسەلەی ئەنجومەنی نەوت و گازە کە دەبوو کۆببێتەوە، بەڵام لەم کامبینە من نەمبیستووە کۆببنەوە، ئەوەی هەیە تەنها ئەو 350 ملیۆن دۆلارە کە دەیگۆڕنەوە بە دینار دەکاتە 500 ملیار و شتێک بەکاردەهێنرێت بۆ موچە باقی تری نایزانین ئەوە نەبێی کە کۆمپانیای دیلیۆت بڵاوی دەکاتەوە کە حکومەتی هەرێم گرێبەستی لەگەڵی هەیە بۆ ئەوە کارە، هەتا لیژنەی تایبەتمەندیش گلەییان هەیە کە زانیاری وەک پێویستییان لا نیـیە."