ناس کورد-
لەدوای پەیامەکەی سەدر لەسەر کاندیدەکەی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ کورد هەمیشە بنەماڵەی سەدر خاوەن مەوقیفی گەورە بوون، دەشڵێت، "چاوەڕوان دەکەین بەڕێز سەدڕ ڕۆڵی گەورە بگێڕێت لەم دۆخە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە بڵاوکراوەیەکدا کاروان یاروەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق (هەینی 4-2-2022) ڕایگەیاند، "بۆ کورد بنەماڵەی بەڕێز موقتەدا سەدڕ هەمیشە خاوەن مەوقیفی گەورە و مرۆڤایەتیانە بوون، بۆ یەکێتیش هەمیشە ئەو خانەوادەیە دۆستێکی نزیک بوون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە بەڕێز سەدڕ زۆر لە ململانێیە سیاسەکان گەورەتر دەبینین، چاوەڕوانی ئەوەشیان لێ دەکەین کە ڕۆڵیان هەبێت بە ئاشتەوایی و نزیککردنەوەی لایەنەکان لەم باردۆخە سیاسییەی عێڕاق تێدایە."
زیاتر بخوێنەرەوە: هۆشیار زێباری لەبارەی کشانەوەی ڕوونکردنەوە دەدات
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا (هەینی 4-2-2022) ڕایگەیاند، "ئەگەر هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی یاخود هەر کاندیدێکی دیکە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار مەرجەکانی کاندیدبوونی تێدانییە، ئەوە پەرلەمانتارانی چاکسازیخواز دەنگی پێنەدەن، چونکە ئێمە لە خەمی چاکسازیداین، نەک خوازیاری دەسەڵات."