ناس کورد-
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە 5-2-2022، نەوت لە سنورەکانی بێتواتە و سەنگەسەر دابەش دەکرێت و هەرخێزانێک 200 لیتری بەنرخی 55 هەزار دینار پێدەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان ڕایگەیاند، سبەینێ لە چەند بەنزینخانەیەکی سنورەکە بەپێی ڕیزبەندیی ژمارە و ناوی بریکاری خۆراک نەوت بەرامبەر 90 هەزار دینار بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت.