گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەسەر چی کوشتی؟

ئاسایش: بکوژی گەنجەکەی هەولێر دەستگیرکرا

2022.02.04 - 21:32
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایش: بکوژی گەنجەکەی هەولێر دەستگیرکرا

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێکدا دەستگیرکردنی تۆمەتباری سەرەکیی کوشتنی گەنجەکەی ناحیەی قوشتەبەی ڕاگەیاند و دەڵێت، بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی دەدرێتە دادگا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر (هەینی 4-2-2022) ڕایگەیاند، "پاش رووداوی کوشتنی هاولاتی (ئەحمەد لەتیف سلێمان ) دوێنێ شەو ٣-٢-٢٠٢٢ لە ناو ماڵەکەی لەگوندێکی سنوری ناحیەی قوشتەپە لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تیمەکانی لێکۆلینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بە ئەرکی خۆیان و توانرا تۆمەتباری سەرەکی دەستنیشان بکرێت بە ناوی ( س.ی. ق)." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تۆمەتبار ئەمشەو خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کرد و دەدرێتە دادگا و لایەنی پەیوەنددار بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆی ."

 

عه‌بدولسه‌مه‌د له‌تیف، برای کوژراوەکە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بینیویەتی ڕایگەیاند، "رووداوه‌كه‌ به‌ هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بووه‌، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ره‌تیكردووه‌ته‌وه‌، كچێك بخوازێت، ئه‌حمه‌دی برام كوژرا."