گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕاگەیەنراوێک لە چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانەوە

2022.02.04 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانەوە

ناس کورد- 

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان رەتیدەکاتەوە لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق داوای هەڵوێستی لە مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان کردبێت و دەڵێت، جگە لە 11 کەسی نوێنەریان هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە بە ناوی ئەوانەوە لێدوان بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا چوارچێوەی هەماهەنگی (هەینی 4-2-2022) ڕایگەیاند، "لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق داوای هیچ هەڵوێستێکیان لە مەرجەعیەتی باڵای شیعەکان نەکردووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی ناوەندی بڕیاری سیاسیی هەیە کە لە 11 کەس پێکدێت و هیچ کەسێکی دیکە نوێنەرایەتیی ئەوان ناکات، ئەوان بەوپەڕی ڕێزەوە داوا و پێشنیازەکانی مەرجەعیەتی باڵا قبووڵ دەکەن، بەڵام داوای هەڵوێستیان لێ نەکردووە.

 

چوارچێوەیە داواشی لە پاڵپشتیکارانی کردووە کە هیچ کات بەناوی ئەوانەوە لێدوان نەدەن و دەشڵێت، "  داوا دەکەین ناوەندە میدیاییە نێوخۆیی و بیانییەکان ئەوە لەبەرچاو بگرن."