ناس کورد-
وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئایینی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و ڕایگەیاندم ئیدانەی ھەرجۆرە وتە و لێداونێک دەکەن کە ببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاووڵاتیان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دهقی راگهیهندراوهكهی وەزارەتی ئەوقاف:
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەڕێوەبەرێکی گشتی لە دیوانی وەقفی سوننی عێراقی، تێدا گوتەی نەشیاوی بەرامبەر کەسایەتی دیارو سیمبولی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ( شێخ عهبدولقادری گەیلانی) کردووە.
ئێمە لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئیدانەی ھەرجۆرە گوتە و لێداونێک دەکەین کە ببێتە ھۆی بریندارکردنی ھەستی ھاووڵاتیانی ئازیزی عێراق و هەرێمی کوردستان.
دڵنیاشین لەوەی بەرپرسانی دیوانی وەقفی سوننى عێراقی لەسەرئەم بابەتە ھەڵویستی یاسایی وەردەگرن .
وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی