ناس کورد-
لەکاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی منداڵە پێنج ساڵانەکەی مەغریب کە ماوەی سێ ڕۆژە کەوتووەتە بیرێکەوە، بەشێک لە تەنیشتی بیرەکە داڕما و ئەوەش ترسێکی زۆری دروست کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماوەی سێ ڕۆژە هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ڕەیانی پێنج ساڵان لە گوندێکی وڵاتی مەغریب بەردەوامە کە لە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەوە کەوتووەتە بیرێکی نزیک ماڵی خۆیان، بەڵام تاوەکو ئێستا زیندووە.
تاوەکو ئەمڕۆ هەینیش هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی ڕەیان لە ڕێگەی چەندین تیمەوە بەردەوامە و بەشێکی زۆری تەنیشتی بیرەکەیان بڕیوە بۆ ڕزگارکردنی، بەڵام پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێکی داڕوخا و ئەوەش ترسێکی زۆری دروست کرد، هەربۆیە هەوڵەکانی ڕزگارکردنەکەی قورسترکرد
شاهد لحظة إنهار الجدار الملاصق للفتحة #انقذوا_ريان pic.twitter.com/n4eENmSFNf
— عُمر (@amrosx) February 4, 2022
تیمەکان توانیویانە لە ڕێگەی بۆرییەوە ئۆکسجین و ئاو بگەیەننە ڕەیان و لە ژیاندا بمێنێتێتەوە، لە ئێستاشدا بەشێکی زۆری جیهان چاوەڕوانی ڕزگارکردنی ئەو منداڵەن.