گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

سێ پەیام لە بافڵ تاڵەبانی و مالیکی و هادی عامرییەوە

2022.02.04 - 15:03
App store icon Play store icon Play store icon
سێ پەیام لە بافڵ تاڵەبانی و مالیکی و هادی عامرییەوە

ناس کورد- 

شاندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کۆبوونەوە و هاوسەرۆکی یەکێتی جەختیکردەوە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بەتایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی، هاوکات نوری مالیکی ئامادەیی چوارچێوەی هەماهەنگیی نیشاندا بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنەکاندا بۆ خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت و هادی عامریش داوای گفتوگۆ دەکات بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆخەی هەیە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ هەینی 4-2-2022، شاندی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە بەغدا بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان کۆبوونەوە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی چوارچێوەی هەماهەنگی، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و بەتایبەت گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت تاووتوێ کراوە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە، چوارچێوەی هەماهەنگیی پەرۆشە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکەدا لەپێناو خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت بەپێی چوارچێوەی دەستوری و یاسایی. 

 

نوری مالیکی ڕاشیگەیاندووە،  "پڕۆژەکەمان ڕوون و ڕاشکاوە لە ڕێککەوتن لەسەر سەرۆک وەزیرانی نوێ و هەروەها وەرگرتنی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن لەسەر ئەو بنەمایەی سەرجەم کابینەکانی دیکەی حکومەتی لەسەر پێکهێنراون. 

 

ئەوەش هاتووە، هەروەها هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح جەختی لە هەڵوێستی چوارچێوەی هەماهەنگی کردووەتەوە بۆ کردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ گەیشتن بە چارەسەرێک و کۆتایی هێنان بەو دۆخەی دروست بووە. 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، هەر لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان جەختی لەسەر هەڵوێستی حزبەکەی کردووەتەوە لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرجەم لایەنەکاندا بەتایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی.