گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشتییەکی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئیمارات له‌ گه‌رووی هورموزدا دیار نەماوە

2019.07.16 - 21:06
App store icon Play store icon Play store icon
کەشتییەکی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئیمارات له‌ گه‌رووی هورموزدا دیار نەماوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد چەند ڕۆژێکە، چاره‌نووسی کەشتییەکی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی ئیمارات كه‌ له‌ گه‌رووی هورموزدا بووه‌ نادیاره‌ و گومان دەکرێت ئێران دەستی بەسەردا گرتبێت. . ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتێد پرێس ئاشکرای کردووە، له‌ شه‌وی شه‌ممه‌وه‌ چاره‌نووسی تانكه‌رێکی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت به‌ ناوی  ڕیاحی سه‌ر به‌ ئیمارات، كه‌ ئاڵای پانامای به‌سه‌ره‌وه‌ بووه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی به‌ره‌و ئێران گۆڕیووه‌ له‌ ناكاو له‌به‌رچاو ونبووه‌. . شرۆڤه‌كاری كۆمپانیای چاودێری کەشتییە نەتهەڵگرەکان، بە ئاژانسەکەی وتووە له‌ ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا سیسته‌می چاودێری ئه‌و کەشتییە دانەخراوە هەربۆیە دیارنەمانی ئێستای وەک ئاماژەیەکی مەترسیدار لێکداوەتەوە. . بەپێی زانیارییەکان گومانی ئەوەدەکرێت،‌ ئێران به‌مه‌به‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر کەشتییەکەدا گرتبێ، به‌ڵام تاكو ئێستا ئێران و ئیمارات له‌مباره‌یه‌وه‌ هیچ لێدوانێكیان نه‌داوه‌. . فه‌رمانده‌یی كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مریكاش كه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ چالاكی سه‌ربازیی به‌ڕێوه‌ ده‌بات ڕەتی کردووەتەوە له‌وبارەوە هیچ لێدوانێک بدات. . ئەمە لە کاتێکدایە، ٤ی ته‌مموزی 2019، ئیداره‌ی خۆبەڕێوەبەری جه‌به‌لتاریق كه‌ سه‌ر به‌ به‌ریتانیایه‌ به‌ پاساوی پێشێلكردنی گه‌مارۆكانی سه‌ر سووریا ده‌ستی به‌سه‌ر کەشتییەکی ئێرانیدا گرت. .