ناس کورد-
ئەدھەم بارزانی، سەرۆكی پێشووی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی لە سلێمانی – ھەڵەبجە پەیامێکی لەبارەی ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی کۆمار بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لێکترازانێکی دیار و مەترسیدار چاوەرێی هەموومان دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی پەیامەکەی ئەدهەم بارزانی:
بە ناو خوای گەورە و میهرەبان
خۆشەویستان
زۆر بە داخەوە ماوەیەکە، ئەو لایەنانەی کە کاریگەریان لە سەر بارودۆخی باشوری کوردستان و ژیانی پڕ نەهامەتی ئەم گەلە هەیە ، لە گەل هەموو قەیرانەکانی کە کۆسپە و ئاستەنگیان بۆ ژیان و ئایەندەی خەلک و گەنجانی ئەم وڵاتە دروست کردووە، وەک دەبینین لە سەر پوستێکی تەشریفاتی حکومەتی عێراق خەریکە لە ناو رێزەکانی ئەم گەلە پەرتەوازەیەکی تەواو دروست دەبێت و مەترسی خستۆتە سەرهەموو قەوارە ئەو نیمچە ئازادییەی کە لەم بەشەی باشور دا هاتۆتە دی.
ناتفاقی و لێکترازانێکی دیار و مەترسیدار چاوەرێی هەموومان دەکات.
خۆزگە تەواوی لایەنەکانی کوردستان لە چوار چێوەی هاوپەیمانیەکی پتەوی کوردستانی، نە دەرەوەی کوردستان، لە گۆڕەپانی سیاسی بەغدا شان بە شانی یەکتر و بۆ بەرگری لە مادەی ١٤٠ و گەڕاندنەوەی ناوچە دابڕاوەکانی کوردستان بۆ سەر خاکی وڵات و دابینکردنی بوجە و خۆراک و سوتەمەنی و سەرجەم پێداویستیەکانی دیکەی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان، یەکتریان گرتبا .
براتان
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی
٤-٢-٢٠٢٢
پیرمام