ناس کورد-
نرخی نەوتی خاو بەرزترین ئاستی لەماوەی نۆ ساڵدا تۆمارکرد و گەیشتە سەروو 92 دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ هەینی 4-2-2022، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە 92 دۆلار و 61 سەنت و بەڕێژەی 1.6% نرخەکەی بەرزبووەوە.
هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 91 دۆلار و 81 سەنت و ئەویش بەهەمان ڕێژە نرخەکەی بەرزبووەوە.
بۆ یەکەمجارە لەماوەی نۆ ساڵی ڕابردوودا نرخی نەوت دەگاتە سەروو 92 دۆلار.