گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕووداوێکی نامۆ؛ سێ جار پشتڕاست کرایەوە کە مردووە.. لە پڕ هەستایەوە

2022.02.04 - 10:50
App store icon Play store icon Play store icon
ڕووداوێکی نامۆ؛ سێ جار پشتڕاست کرایەوە کە مردووە.. لە پڕ هەستایەوە

ناس کورد- 

لە ڕووداوێکی سەیردا، دوای ئەوە سێ ڕاپۆرتی پزیشکی مردنی زیندانییەک پشتڕاست دەکەنەوە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک لەنێو ساردکەرەوەی تەرمدا زیندانییەکە دەجوڵێتەوە و پزیشکەکان توشی شۆک دەکات کە تائێستاش بەتەواوی هۆکارەکەی نەزانراوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی "سکای نیوز" بەرەبەیانی 7ی کانونی دووەمی ساڵی 2018، تیمەکانی پاسەوانیی زیندانێک لە ئیسپانیا، بینییان زیندانییەک بەناوی "گۆنزالۆ مۆنتۆیا خیمینێز" بەبێ هۆشی لە ژوورەکەیدا کەوتووە و دواتر دوو پزیشکی دادوەری گیان لەدەستدانی زیندانییەکەیان ڕایگەیاند. 

 

لەگەڵ ئەوەی هیچ نیشانە و ئاماژەیەکی لێدان و توندوتیژی بە جەستەی خیمینێزەوە نەبوو، بەڵام هیچ جوڵە و ئاماژەیەکی ژیانیش لە جەستەیدا نەبوو، بۆیە پاش سێ کاتژمێر پزیشکی دادوەری لە ڕاپۆرتی سێیەم و کۆتاییدا مردنی ناوبراوی پشتڕاستکردەوە. 

 

خیمینێز کرایە نێو جانتەیەکی ڕەش و لە ساردکەرەوەدا دانرا، بەڵام لە پڕ یەکێک لە پزیشکەکان گوێی لە دەنگی پرخەیەک بوو لەنێو ساردکەرەوەی تەرمەکاندا، کاتێک پزیشکەکە چەکمەجەکەی ڕاکێشا و جانتاکەی کردەوە، بینی خیمینێز زیندووە و توشی شۆک بوو بە بینینی. 

 

دوای ئاگادارکردنەوەی تیمی پزیشکی دادوەری، بەپەلە خیمینێز گوازرایەوە نەخۆشانە و هیچ کێشەیەکی نەما. 

 

ئەوەی کە تا ئێستاش بەڕوونی نەزانراوە ئەوەیە کە چۆن لە سێ ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەریدا دەرکەوت خیمینێز مردووە، پزیشکەکان دەڵێن، پێدەچێت ئەو حاڵەتە بێت کە تێیدا مرۆڤ هەست و هۆش لە دەستدەدات و جەستەی ڕەق دەبێت، دوای گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانە و خەوتنی، لەکاتی هەستانیدا یەکەم کەس هاوسەرەکەی بینی.