گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

مستەفا کازمی پەیامێکی بڵاوکردەوە

2022.02.04 - 08:52
App store icon Play store icon Play store icon
مستەفا کازمی پەیامێکی بڵاوکردەوە

ناس کورد- 

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر کوژرانی خەلیفەی دووەمی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، درێژکراوەی هەوڵی بێوچانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە پەیامەكەدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (4ی شوباتی 2022) مستەفا كازمی دەڵێت: کوژرانی سەرۆکی داعشی تیرۆریست، درێژکراوەی هەوڵی بێوچانی هێزە ئەمنییەکانی عێراقە، بە کوشتنی دەیان سەرکردە و چەکداری تیرۆریست لە چالاکییە نەوعییەکاندا لەناو عێراق و گرتنی دەیانی تریان، کۆکردنەوەی زانیارییەکان و شیکارکردنیان سەرەنجام گەیشتە ڕاماڵینی مۆڵگەی سەری ئەم ڕێکخراوە بۆگەنە.

 

سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن رایگەیاند کە سەربازانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە سووریا سەرکردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی-یان کوشتووە.

 

جۆ بایدن لە راگەیەندراوێکدا نووسیویەتی "شەوی رابردوو بە فەرمانی ئێمە، هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری رۆژئاوای سووریا، بە ئامانجی پاراستنی گەلی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی و گۆڕینی جیهان بۆ شوێنێکی ئارامتر، ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوویان ئەنجام دا و توانیان سەرکردەی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی لەناوببەن".

 

ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی لە ٣١ تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن بەناو "ئەنجوومەنی شوورای دەوڵەتی ئیسلامیی" بە سەرکردەی نوێی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش هەڵبژێردرا دوای ئەوەی سەرکردەی رێكخراوی  داعش، ئەبوبەکر بەغدادی لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەلایەن سوپای ئەمریکا لە پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سوریا کوژرا.