ناس کورد-
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی هۆشداری لە پەرتەوازەیی لایەنە کوردییەکان لە بەغدا دەدات و دەڵێت، كاندیدی یه‌كێتی یان پارتی ده‌ربچێت، كێشه‌كان قوڵتر ده‌بن و چاره‌سه‌ریان زه‌حمه‌تتر ده‌بێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە پەیامێکدا حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی (پێنجشەممە 3-2-2022) ڕایگەیاند، " دەبوو حزب و لایەنە سیاسییەکان بە یەک گوتاری سیاسی و ستراتیجی بچونایەتە بەغدا، نەک بەو پەرتەوازەیی و لێکترازانە."
زیاتر بخوێنەرەوە: نوێترین هەڵوێستی پارتی لەسەر بەرهەم ساڵح پاش بڕیاری دادگا
ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەرتەوازەیی و لێکترازان زیانی گەورە بە دۆز و پرسی نەتەوەکەمان دەگەیەنێت، ئۆباڵی ئەم پەرتەوازەیی و لێکترازانەش دەکەوێتە ئەستۆی ( پارتی و یەکێتی). "
ئەو بەرپرسەی یەکێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێویسته لایه‌نه‌كان لە بەغدا شەڕی پۆست نەکەن، لەكاتێكدا لەهەرێم قەیران لە دوای قەیران بەرۆکی چین و توێژە جیاجیاکان و تاک بە تاکی ئەندامانی کۆمەڵگەی گرتووە، له كاتێكدا ناو ماڵی خۆمان پێ ڕێكنه‌خرێت، چۆن ده‌توانین ناو ماڵی شیعه رێكبخه‌ین، كاندیدی یه‌كێتی یان پارتی ده‌ربچێت، كێشه‌كان قوڵتر ده‌بن و چاره‌سه‌ریان زه‌حمه‌تتر ده‌بێت، بۆیه رێككه‌وتن و پێكهاتن و یه‌كگرتن، ته‌نها چاره‌سه‌ره نه‌ك شه‌ڕ له‌سه‌ر پۆست."