گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نوێترین هەڵوێستی پارتی لەسەر بەرهەم ساڵح پاش بڕیاری دادگا

2022.02.03 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
نوێترین هەڵوێستی پارتی لەسەر بەرهەم ساڵح پاش بڕیاری دادگا

ناس کورد- 

بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی بەرهەم ساڵح تۆمەتبار دەکات بەوەی "لەپێناو مانەوەی لە پۆستەکەیدا کاردەکات بۆ تێکدانی پرۆسەی سیاسیی لە عێراق" دەشڵێت، پەرلەمانتاران دەنگ نادەن بە کەسێک کە بەرژەوەندیی خۆی بخاتە پێش نیشتیمان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەرەفات کەرەم، بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە بارەگای بارزانی لە تویتێکدا (پێنجشەممە 3-2-2022) ڕایگەیاند، "بەرهەم ساڵح لەپێناو مانەوەی لە پۆستەکەیدا کار دەکات بۆ تێکدانی پرۆسەی سیاسی لە عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی زانیویەتی دۆڕاوە و هیچ چارەیەکی نەماوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو کارانە وا لە پەرلەمانتاران دەکات دەنگ نەدەن بە کەسێک کە بەرژەوەندیی تایبەتی خۆی بخاتە پێش بەرژەوەندیی نیشتیمان و پرۆسەی دیموکراسی." 

 

دادگای فیدراڵی لە بڵاوکراوەیەکدا (پێنجشەممە 3-2-2022) رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار ئامادەبوونی 2/ 3 ی پەرلەمانتارانی پێویستە. 


زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێک لە یەکێتییەوە بۆ پارتی لەبارەی دانوستان