ناس کورد-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستکرا بە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە، سبەینێ هەینیش بەردەوام دەبێت و ئەوانەی کە ماون مووچەیان پێدەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ئاگادارییەکدا بەڕێوەبەری بانکی پێنجوێن ڕایگەیاند، "ئاگاداری ئەو پێشمەرگە خۆشەویستانە دەکەین لە لیواکانی پێشمەرگە سبەینێ هەینی 4-2-2022، لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاوەکو 1:00ی پاشنیوەڕۆ سەردانی بانکی پێنجوێن بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان."
ئەمڕۆ پێنجشەممە 3-2-2022 دابەشکردنی مووچەی ئەو لیوایانەی کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکاوە مووچەیان بۆ دابین دەکرێت، دەستیپێکرد و ئەوانەی کە ماون سبەینێ هەینی وەریدەگرن.