گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’داھاتی هەولێر و سلێمانی چەندە و چی بەسەردێت؟’’

2022.02.03 - 21:48
App store icon Play store icon Play store icon
’’داھاتی هەولێر و سلێمانی چەندە و چی بەسەردێت؟’’

ناس کورد- 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، مانگانە نزیکەی 250 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک دیار نامێنێت، دەشڵێت، بۆیە کێشەی دابەشکردنی مووچە هەیە و زۆرینەی پڕۆژەکانی سلێمانی وەستاون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی حەمەساڵح لە لێدوانێکی ڤیدیۆییدا کە "ناس کورد" بینیویەتی (پێنجشەممە 3-2-2022) ڕایگەیاند، "لەگەڵ ئەوەی کە دواکەوتنی مووچە لە هەموو هەرێم هەیە، بەڵام لەنێو ئەو کێشەیەدا کێشەیەکی دیکە لە سلێمانی هەیە کە هەندێک جار بە بیانووی نەبوونی پارە لە بانکدا مووچە زیاتر دوا دەکەوێت." 

 

وتیشی، "دوێنێ و ئەمڕۆ لە هەولێر و دهۆک مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش کراوە، بەڵام بەشێکی مامۆستایان لە سنوری سلێمانی و ئیدارەکانی ڕاپەڕین و گەرمیان مووچەیان وەرنرگرتووە، دوای ئەوەی بەدواداچوونمان کرد بڕیاردرا لە هەولێرەوە 25 ملیار بۆ سلێمانی بنێردرێت و دواتر لە 200 ملیارەکە بگەڕێندرێتەوە بۆ هەولێر." 

 

عەلی حەمەساڵح دەپرسێت، داهاتی سلێمانی بۆ کوێ دەچێت و دەڵێت، "لە مانگی 12 داهاتی پارێزگای سلێمانی 180 ملیار دینار بووە، 70 ملیاری دراوە بە مووچە، 110 ملیار دینارەکەی دیار نییە، ئەگەر قسەکەشم وانییە، سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت کام دادگایان دەوێت، سکاڵا تۆماربکەن." 

 

ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، "جگە لە کێشەی مووچە، زۆرینەی پڕۆژەکانی سنوری سلێمانی وەستێنراون، خاشاک کۆناکرێتەوە، پارەی دەرمان نەدراوە، کاتێکیش بەدواداچوون دەکەم، دەڵێن دەبێت لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی بدرێت، کە دەڵێین بۆ نادرێت، دەڵێن، داهات نییە." 

 

هەر لەبارەی مووچەوە، عەلی حەمەساڵح دەڵێت، "لە مانگی حەوتی ساڵی ڕابردووەوە، داهاتی نەوت دەوروبەری 512 ملیار بووە، 200 ملیار لە بەغداوە دێت، ئیدارەی سلێمانی 70 ملیار و ئیدارەی هەولێریش 93 ملیار دەدات، لەکاتێکدا داهاتی سلێمانی 180 ملیار و هەولێر و دهۆک 220 ملیارە، بەڵام ئەوەی دیکەی دیار نامێنێت." 


زیاتر بخوێنەرەوە: خشتەی مووچەی یەکشەممەی داهاتوو ئاشکرا کرا