گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بافڵ تاڵەبانی لە بەغداوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

2022.02.03 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی لە بەغداوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە بەغداوە لەبارەی بڕیاری خەرجکردنی دەرماڵە پەیامێکی ئاڕاستەی خوێندکاران کرد و ڕایگەیاند، "لام روونە لە چ بارودۆخێکی سەختدا دەژین، بەڵام بەڵێنی ئەوەتان پێدەدەم سەرەڕای ئەرکەکانم لە بەغدا، بە زووترین کات دەگەڕێمەوە و پێکەوە دادەنیشین و گوێبیستی داواکارییە زانستییەکانتان دەبم و لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین لەپێناو ریفۆرم لە خوێندن و پێشخستنی خوێندنی باڵا."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی پەیامەکەی بافڵ تاڵەبانی: 



خوێندکارانی ئازیز..

خۆشحاڵم کە دەرماڵەی (پشتیوانی دارایی) خوێندکاران خەرجدەکرێت، ئەمە مافێکی رەواتانە و ئەرکی حکومەتە ژیانێکی باشتر بۆ ئێوە، کە نەوەی ئێستا و داھاتوون، مسۆگەر بکات.

 

لام روونە لە چ بارودۆخێکی سەختدا دەژین و لە خەمی داھاتووتانن، چەند پەرۆشی تەواوکردنی خوێندن و چاو لە ئاسۆن بۆ داھاتووتان. رێگرییەکان ھەرچییەک بن من برا و پشتیوانتانم و لەگەڵتانم بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانتان و رەوینەوەی خەمەکانتان.

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ٢٩ی ١١ی ٢٠٢١ تا ئەمڕۆ کە دوو مانگ و پێنج رۆژە بەردەوامە لە نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەشەناخۆییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان و پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی خوێندنی باڵا و بە دڵنیایشەوە بەردەوام دەبێت.

 

ئەوەی کردومانە و دەشیکەین مافی خۆتانە، ئەمە منەت نییە، ئێوە شایەنی ئەوەن لەوە زیاتر خزمەتبکرێن و کەشێکی لەبارترتان بۆ بڕەخسێنرێت تا لە ژینگەیەکی ئارامدا بخوێنن و گەشە بەلایەنی زانستیتان بدەن.

 

بەڵێنی ئەوەتان پێدەدەم سەرەڕای ئەرکەکانم لە بەغدا، بە زووترین کات دەگەڕێمەوە و پێکەوە دادەنیشین و گوێبیستی داواکارییە زانستییەکانتان دەبم و لە ھەوڵەکانمان بەردەوام دەبین لەپێناو ریفۆرم لە خوێندن و پێشخستنی خوێندنی باڵا و  فەراھەمکردنی کەشێکی لە بارتر بۆتان تا وەک خوێندکارێکی ئازا و ئازاد خۆتان تەرخانبکەن بۆ خوێندنەکەتان. 

 

دڵنیابن لەگەڵتانم و بەجێتان ناھێڵم، خەمی من خەمی پێگەیاندنی نەوەیەکی نوێی پڕ زانیاری و زانستە کە داھاتووی کۆمەڵگەکەمان بە باشترین شێوە بنیادبنێنەوە.

 

دڵسۆزتان

بافڵ جەلال تاڵەبانی

٣ی ٢ی ٢٠٢٢ - بەغدا