کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ژمارەیەک لە میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە، لە سەردانەکەی ئەمڕۆی شاندی هەرێم بۆ بەغدا، مەسرور بارزانی ئامادەیی ڕادەستکردنی نەوتی هەرێمی بە بەغدا نیشانداوە. . بەپێی زانیارییەکان، مه‌سرور بارزانى سەرۆکی حکومەتی هەرێم، له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراقدا ڕێكه‌وتووه ڕۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌رێم ڕاده‌ستبكات و به‌غداش 880 ملیار موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ڕەوانە بکات. . میدیا عێراقیەکان ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، ئەم هەڵوێستەی مەسرور بارزانی پێچەوانەی داواكارییهكى نێچرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمەوەیە کە له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غداد داواى له عه‌بدولمه‌هدى كردبوو 150 هه‌زار نه‌وت به‌رمیل ڕۆژانه ڕاده‌ستبكه‌ن. . سەرۆکی حکومەتی هەرێم جه‌ختى له‌حكومه‌تى به‌غداد كردووه‌ته‌وه، ئەگەر به‌غدا ته‌نها 443 ملیار دیناره بۆ هه‌رێم بنێریت ئه‌وان ناچار ده‌بن نه‌وته‌كه‌یان بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بفرۆشن. . ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تەمموزی 2019، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ هەرسێ سەرۆکایەتیەکی عێراق کۆبوویەوە.