ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشی لە شاری سلێمانی و شارۆچکەی پیرەمەگرون ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکەی ئاسایشی سلێمانی:
هێزه‌كانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له به‌رواری ٢٠٢٢/١/٣٠ له دوو چالاكی له شاری سلێمانی و شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون دوو ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی ( داعش )یان
ده‌ستگیركرد.
_ یه‌كه‌م تۆمه‌تبار ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی ( داعش )ه په‌یوه‌ندی هه‌بووه به زیندانیانی شاری ( حه‌سه‌كه ) له ڕۆژئاوای كوردستان و به‌رده‌وام هاوكاری ( ماددی ) تیرۆریستانی كردووه.
_ دووه‌م تۆمه‌تبار ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی ( داعش )ه و ئامۆزای گه‌وره تیرۆریست والی عامی (داعش)ه له عێراق به مه‌به‌ستی خۆ حه‌شاردان و خۆ ڕێكخستنه‌وه له ده‌واجینێكی نزیك شارۆچكه‌ی پیره‌مه‌گرون كاری كردووه.