ناس کورد-
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە ئەمهریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکات لە پرۆگرامی راهێنان و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام بن و دەڵێت، مەترسییەکانی داعش کۆتاییان نەهاتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا (پێنجشەممە 3-2-2022) کوژرانی ئەبو ئیبراهیم هاشم قورەیشى، خەلیفەی دووەمی داعشی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکوری سوریا ڕاگەیاند.
لهو بارهیهوه، مەسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە تویتێکدا ستایشی ئهو ئۆپراسیۆنهی له جۆی بایدن، سهرۆكی ئهمهریكا و سوپای ئهمهریكای كردووه و ڕایگەیاندووە، "خهڵكی كوردستان به گشتیی و به تایبهتی ئێزدییهكان خۆشحاڵن به لەناوبردنی ئهو تیرۆریسته."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " جینۆسایدکردن و کردەوە تێکدەرانەکان و وێرانکارییەکانی قورەیشی کۆتاییان هات، داعش تووشی شکستێکی دیکە بووەوە".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، "داوا لە ئەمهریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکەم لە پرۆگرامی راهێنان و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەردەوام بن، چونکە هێشتا هەڕەشەی ئەم گروپە تیرۆریستە کۆتایی نەهاتووە".