گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

فراكسیۆنی پارتی پیشبینی گۆڕانكارییەك دەكەن لە دوو ڕۆژی داهاتوو

2022.02.03 - 18:30
App store icon Play store icon Play store icon
فراكسیۆنی پارتی پیشبینی گۆڕانكارییەك دەكەن لە دوو ڕۆژی داهاتوو

ناس کورد- 

وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پارتی ڕێز لە بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی دەگرێت، دەشڵێت، ھەوڵ هەیە بۆ ئەوەی ھەندێ ھێزی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعی لە پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێکھێنانی حکومەتدا بەشداری بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڤیان دەخیل، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق (پێنجشەممە 3-2-2022) بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، "ئێمە وەک پارتی ڕێز لە بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدڕاڵی دەگرین بۆ دانیشتنی دیاریکردنی سەرۆک کۆماری عێراق کە دەڵێت کۆبوونەوەی دیاریکردنی سەرۆک کۆمار پێویستی بە ئامادەبوونی دوو لەسەر سێی ئەندامانی پەرلەمان ھەیە، ھەر بڕیارێکیش دەربچێت ڕێزی دەگرین.''

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێمە دەتوانین کۆبوونەوەی پەرلەمان بەڕێوە ببەین و ئامادەکردنی 220 ئەندامی پەرلەمان، دەمێنێتەوە دانوستانەکانی ئێمە لەو دوو سێ ڕۆژەی داھاتوو لەگەل کوتلەکانی دیکەی پەرلەمان.''

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "پێشنیازەکەی سەرۆک بارزانی لەکاتی خۆیدا بوو، تا چارەسەرێک بۆ نێوماڵی شیعە بدۆزرێتەوە و پێشبینی دەکەین لە دوو سێ ڕۆژی داھاتوودا ھەندێک گۆڕانکاری ڕوو بدات و ھەندێک لایەنی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعی لە پڕۆسەی سیاسیدا بەشدار ببن، ئەوانیش درک بەوە دەکەن کە ھیچ بۆشاییەکی دەستووری دروست نەبێت، ئەگەر دانوستانەکانی نێوان سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی سەر بگرێت ئەوە ھیچ کێشەیەک لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەماندا نامێنێت.''

 

زیاتر بخوێنەرەوە: پەیامێک لە یەکێتییەوە بۆ پارتی لەبارەی دانوستان