گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لەسەر گیان لەدەستدانی منداڵێک هاتەدەنگ

2022.02.03 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لەسەر گیان لەدەستدانی منداڵێک هاتەدەنگ

ناس کورد- 

کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لەبارەی گیان لەدەستدانی کچێکی تەمەن شەش ساڵان بەهۆی ئاگرەکەی کەمپی ئیسیان لە شێخان نیگەرانیی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت، لە نزیکەوە لە کاردان بۆ هاوکاریکردنی خێزانەکەی و بەردەوام دەبن بۆ باشترکردنی دۆخی ئاوارەکان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی پەیامەکەی کونسوڵخانەی ئەمەریکا: 

 

ئەوپەڕی سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزانی ئەو کیژە شەش ساڵانەیە دەکەین کە بەشێوەیەکی تراژیدی گیانی سپارد لە ئاگرەکەی کامپی ئاوارەی ئیسیان لە #شێخان. لە نزیکەوە لە کارداین لەگەڵ یونیسێف (#UNICEF) بۆ بەدەمەوەچوونی پێویستیەکانی خێزانی کیژەکە. ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ ‌حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشە خۆجێیی و نێودەوڵەتیەکانمان بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانی ئاوارەکان لە #هەرێمی_کوردستان و یارمەتیدانیان بۆ گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان بە سەلامەتی و بە شکۆوە.