ناس کورد-
کڕێی پاسی ناوشار لە شاری هەولێر بەرزکراوەتەوە بۆ 750 دینار و وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەش دەڵێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی گاز و بەنزین ئەوە کراوە، بەڵام وەزیری گواستنەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم (پێنجشەممە 3-2-2022) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لە چەند ناوچەیەکی هەولێر شۆفێری پاسەکان هەستاون بە بەرزکردنەوەی نرخی کرێی پاس لە 500 دینارەوە بۆ 750 دینار و ئاگاداری بابەتەکەین."
وتیشی، "هۆکاری ئەوە گرانی نرخی بەنزین و گازە، بەڵام لەئێستادا وەزیری گواستنەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری گواستنەوەی هەولێر و نوێنەری شۆفێران لە کۆبوونەوەدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە."