گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایدن کوژرانى رابەرى داعشى راگەیاند

2022.02.03 - 15:56
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن کوژرانى رابەرى داعشى راگەیاند

ناس کورد-

جۆ بایدن سەرۆکى ئەمەریکا رایگەیاند، بەفەرمانى ئەو سوپاى ئەمەریکا ئۆپراسیۆنێکى ئەنجامداوە و سەرکەوتوو بووە لە کوشتنى رابەرى داعش.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بایدن ئاماژەى بەوەکرد، ئۆپراسیۆنەکەى سوپاى ئەمەریکا لە باکورى خۆرئاواى سوریا ئەنجامدراوە کە تێیدا ئەبو ئیبراهیم هاشم قورەیشى رابەرى داعش کوژراوە.

 

هاوشێوەى ئۆپراسیۆنەکانى پێشوو بەڵام بەشێوەیەکى گەورەتر، هاوپەیمانى نێودەوڵەتى ئۆپراسیۆنێکى دابەزینى ئاسمانى لە باكورى خؤرئاواى سوريا و لە نزیک سنورى تورکیا ئەنجامدا، کەپێکدادانى توندى بەدواى خۆیدا هێنا، ئەوەش بەپێی روانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ.  

  

 روانگەکە رایگەیاند، هەلیکۆپتەرەکانى سەر بە هاوپەیمانان لەنزیک کەمپى ئەتمە ئۆپراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە و گەڕاون بەدواى ژمارەیەک داواکراودا کە هێشتا ناسنامەیان نادیارە، ئەوەش بەپێی ئاژانسى فرانس پرێس.  

  

ئاماژەى بەوەشکردووە، پێکدادان بۆماوەى چەند کاتژمێرێک بەردەوام بووە.  

  

دانیشتوانى ناوچەکە چەند تۆمارێکى دەنگى هاوپەیمانیان بڵاوکردەوە کە تێیدا بە زمانى عەرەبی داوا ژنان و منداڵان دەکەن لەماڵەکانیان بچنە دەرەوە.   

  

رامى عەبدورەحمان بەڕێوەبەرى روانگەى سورى وتى ئەو ئۆپراسیۆنە گەورەترین بووە لەساڵى 2019ەوە تا ئێستا کاتێک هێزێکى تایبەتى ئەمەریکى لە ئیدلب لەئۆپراسیۆنێکدا توانى ئەبوبەکر بەغدادى رابەرى داعش بکوژێت.