گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمارەوە

دادگای فیدراڵی داوایەكی شاخەوان عەبدوڵـڵا ڕەتدەكاتەوە

2022.02.03 - 15:34
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای فیدراڵی داوایەكی شاخەوان عەبدوڵـڵا ڕەتدەكاتەوە

ناس کورد-

 

دادگای فیدراڵی عێراق داوایەكی د. شاخەوان عەبدوڵـڵا جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى رەتکردەوە لەبارەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڕیارەکەدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە (3_2_2022)، دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی داوایەكی شاخەوان عەبدوڵـڵا لە (2_2_2022) بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار لە 7ی ئەم مانگە بە زۆرینەی بەشداربوان بریاری دا جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان نوێنەرایەتی هەموو دامەزراوەكە ناكات تا داوای ڕاڤەی دەستوری بكات و لەبەر ڕۆشنایی ئەمەش داواكەی لەڕووی شكڵییەوە ڕەتكردوەتەوە. 

 

بەگوێرەی داواكەی جێگری سەرۆكی دووەمی پەرلەمان ڕایەكی سیاسی و یاسایی هەیە پێی وایە لەبەر پاراستنی وادەی دەستوری دەكرێت بە زۆرینەی 50+1 هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بكرێت وەك چۆن لە تێپەڕاندنی هەندێك یاسای تری هاوشێوەدا ڕوویداوە. 

No description available.