گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى نوێ

شەپۆلێکى دوو رۆژەى بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

2022.02.03 - 12:23
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکى دوو رۆژەى بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، لەسبەینێ وە شەپۆلێکى بارانى بەخوڕ و بەفر بارین هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، سبەی ھەینی ٤-٢-٢٠٢٢ لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەرییەکانی نزمەپاڵەپەستۆی ناجێگیری دەریای ناوەراست و بەرزی رادەی شێی گەرمی، شەپۆلێکی مامناوەند و پچر پچری بارانبارین لە کاتەکانی بەرەبەیانەوە دەستپێدەکات و لە کاتەکانی دوای ئێوارەدا ھێز و کاریگەری زیاتر دەبێت بۆ بارانی بەخوڕی پچر پچر و ھەورە تریشقە.

 

دەشڵێت، لەکاتەکانی شەویشدا ئەگەری بەفر بارین دەبێت بۆ سنوری ناوچە شاخاویەکان بەتایبەت ناوچە سنوریەکان لە بەرزاییەکانی نێوان ١٢٠٠ بۆ ١٣٠٠ مەتر زیاتر لە ئاستی ڕووی دەریا.

 

بەپێی پێشبینى ئەو کەشناسە، بەرزترین پلەکانی گەرما بە بەڕاورد بە ئەمڕۆ بە رێژەی ٣ تا ٤ پلە نزمدەبنەوە: لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ١١ بە ٥ ، ھەولێر ١٣ بە ١٠ پلە ، دھۆک ١١ بە ٧ پلە ، ھەڵەبجە ١٢ بە ٩ پلە  ، کەرکوک ١٥ بە ١٢ پلە )، لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ١٨ بە ١٠ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین لەنێوان ١٠ بە ٩ پلە ، خێرای با مامناوەند چالاک دەبێت بە خێرای ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەی با ناجێگیر دەبێت.

 

باسى لەوەشکردووە، کاریگەری ئەم شەپۆلە تا ئێوارەی رۆژی شەممە ٥-٢-٢٠٢٢ بەشێوەی ناجێگیری کەش و ھەوا بەردەوامی دەبێت و کاریگەری بۆ سەر ناوچەکانی سنوری گەرمیان و پارێزگای کەرکوک لاواز دەبێت و ھەندێ ناوچەی سنورەکە ئەگەر ھەیە باران نەیگرێتەوە.