گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پرسیار لە دادگای فیدراڵی

گۆڕانێک لە کێبەرکێی سەرۆکایەتی کۆمار ڕوویدا

2022.02.03 - 10:47
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕانێک لە کێبەرکێی سەرۆکایەتی کۆمار ڕوویدا

ناس کورد-

 

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق پرسیارێکى ئاراستەى دادگاى فیدراڵى کرد لەبارەى دانیشتنى تایبەت بە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

چەند سەرچاوەیەکى ئاگادار لەبەغدا (3-2-2022) بۆ "ناس کورد" ئاشکرایانکرد، پرسیارەکەى بەرهەم ساڵح کە خۆى بۆ وەرگرتنەوەى پۆستەکە کاندیدکردووەتەوە تایبەتە بەوەى ئایا رێژەى یاسایی  کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار دوو لەسەر سێیە یان نیوە+١.

 

لاى خۆیەوە مشعان جبورى ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند، ئەگەر وەڵامى دادگا ئەوە بێت کە رێژەى یاسایی ئەندامانى پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار دوو لەسەر سێیە ئەوا ئەگەر هەیە رێژەى پێویستى ئەندامان بۆ دانیشتنەکە ئامادە نەبێت و دانیشتنەکە دوابخرێت.

 

بڕیارە حەوتى ئەم مانگە پەرلەمانى عێراق کۆبێتەوە بەمەبەستى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار و پارتى و یەکێتى کێبڕکێی توند لەسەر پۆستەکە دەکەن و هەریەکەیان بەجیا کاندیدى بۆ ئەو پۆستە پێشکەشکردووە.  

 

سەرۆک کۆماری عێراق بۆ هەڵبژاردنی پێویستی بە 220 دەنگ ھەیە و ئەگەر کەس ئەو دەنگەی بەدەست نەھێنا، ئەو دوو کەسەی زۆرترین دەنگیان بە دەست ھێناوە، دەچنە جەولەی دووەم، ئەوکات براوەیان دەبێتە سەرۆک کۆمار، تاوەکو ئێستاش دوو سەرەکیترین ڕکابەر بەرهەم ساڵح، کاندیدی یەکێتی و هۆشیار زێباری کاندیدی پارتییە.   

 

پێشتر شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، ئامادەکاریی تەواو بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان لە حەوتی مانگ کراوە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و کۆبوونەوەکە یەک کاتژمێریش دواناخرێت، چونکە ھەموو رێکارەکان تەواو بوون.