ناس کورد-
تەکیەى کەسنەزانى ئیدانەى توندى قسەکانى بەرپرسەکەى وەقفى سوننى عێراقى کرد بەرانبەر شێخ عەبدولقادر گەیلانى کە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تەکیەى کەسنەزانى لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەو قسانە گەورەترین تاوانە و پێویستە وەقفى سوننى بەرۆڵى خۆى هەستێت و لێپرسینەوە لەبەرپرسەکەى بکات.
رۆژى چوارشەممە ڤیدیۆیەک بەشێوەیەکى بەربڵاو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە تێیدا فارس عوبەیدی بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی مەزارەکانى وەقفی سوننی عێراق قسە بە عەبدولقادر گەیلانى دەڵێت، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا کە تا ئێستاش بەردەوامە.
دواى کاردانەوەکان، دیوانى وەقفى سوننى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى پێکهێنا بۆ گرتنەبەرى توندترین رێوشوێن و رەوانەکردنى بەرپرسەکەى بۆ دادگا، بەهۆى ئەو قسانەى بەرانبەر رەمزە ئاینییەکان کردویەتى.