ناس کورد-
پارێزگارى بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، گۆڕانکاریی لە نرخى دۆلار ناکرێت و سیاسەتى نەختینەیی تەنها لەدەسەڵاتى بانکەکەدایە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەمار حەمەد خەلەف لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەى سەباحى فەرمى عێراق وتى "بەرزبوونەوەى نرخى نەوت دەبێتە هۆى زیادبوونى یەدەگى دراوى بیانى کە گەشەکردنێکى بێپێشینەى بەخۆوە بینیوە لەساڵى رابردوو و ئەمساڵدا بەراورد بە ساڵانى رابردوو".
وتیشى "ئەو گەشەکردنە بەهۆى وەبەرهێنانە جۆراوجۆرەکانى بانک و بەڕێوەبردنى بووە بەپێی سیاسەتێکى نەختینەیی دوورلە مەترسى".