ناس کورد-
وەزارەتى ئەوقافى هەرێم ئیدانەى وتەکانى بەرپرسێکى دیوانى وەقفى سوننى کرد سەبارەت بە شێخ عەبدولقادر گەیلانى، کە کاردانەوەى زۆرى لەسەر ئاستى عێراق و هەرێم لێکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند "به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی له دیوانی وه‌قفی سوننی عێراقی، وته‌ی نه‌شیاوی به‌رامبه‌ر كه‌سایه‌تی دیار‌و سومبولی ئایینی پیرۆزی ئیسلام شێخ عبدالقادر گه‌یلانی كردووه".
دەشڵێت "ئێمه سه‌ركۆنه‌ی ھه‌رجۆره وته‌یه‌ك و لێداونێك ده‌كه‌ین كه ببێته ھۆی برینداركردنی ھه‌ستی ھاوڵاتیانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان".
وەزارەتەکە دڵنیایی خۆى نیشانداوە كه به‌رپرسانی دیوانی وه‌قفی سونی عێراقی له‌سه‌رئه‌و پرسە رێوشوێنى یاسایی وه‌رده‌گرن.
رۆژى چوارشەممە ڤیدیۆیەک بەشێوەیەکى بەربڵاو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە کە تێیدا فارس عوبەیدی بەڕێوەبەری گشتی ئیدارەی مەزارەکانى وەقفی سوننی عێراق قسە بە عەبدولقادر گەیلانى دەڵێت، ئەوەش کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێنا کە تا ئێستاش بەردەوامە.
دواى کاردانەوەکان، دیوانى وەقفى سوننى لیژنەیەکى لێکۆڵینەوەى پێکهێنا بۆ گرتنەبەرى توندترین رێوشوێن و رەوانەکردنى بەرپرسەکەى بۆ دادگا، بەهۆى ئەو قسانەى بەرانبەر رەمزە ئاینییەکان کردویەتى.