گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم: بیانوو بۆ بەغدا ناهێڵینەوە 

2022.02.02 - 19:04
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: بیانوو بۆ بەغدا ناهێڵینەوە 

ناس کورد-

 

حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا تەواوى زانیاریارییەکانى تایبەت بەبە پابەندییەکانی هەرێم بە یاساى بودجەى عێراق رادەستى تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی بکات، بەئامانجى نەهێشتنى "بیانووى" بەغدا و خەرجکردنى بودجەى هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى حکومەتى هەرێم، ئامانج ڕەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران لەکۆبوونەوەى ئەمرۆى ئەنجومەندا بە ووردیی ڕاپۆرتێکی پێشکەشکرد سەبارەت بە پابەندییەکانی هەرێم لەبەر ڕۆشنایی ماددەی 11 لە یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021، کە بریتیە لە داهاتی فرۆشتنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و بابه‌تى پاكتاوكردنى ڕەسیدی بانکی بازرگانیی عێراقی لە لای بانکەکانی هەرێم، پێداچوونه‌وه‌ی داهاتە نانەوتییەکان له‌ هه‌رێم و ئاماده‌كردنى میزانى یەکگرتووى پێداچوونه‌وه‌ى فەرمانگەکانی هەرێم بۆ ته‌واوى مانگه‌كانى ساڵى 2021 کە سەرجەم داهات وخەرجییەکانی هەرێم لەخۆبگرێت، هەروەها خستنەڕووی پڕۆژەی بایۆمەتری تۆماری مووچەخۆران.

 

 سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، جەختیکردەوە لەسەر "گرنگيی پێشکەشکردنی زانیاری و خشتەکان بە تیمی هاوبەشی چاودێریی دارایی بە شێوەیەکی ڕوون وشەفاف، تا بيانوو بۆ حکومەتی فیدڕاڵی نەمێنێتەوە بۆ خەرجنەکردنی شایستەی دارایی هەرێم بە پێی یاسای بودجە".

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەرێم لە یاسای بودجە و وەزارەتەکان ڕاسپێردران کە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی دارایی وئابووری و دیوانی چاودێری دارایی بکەن. لەمبارەیەوە بڕیارە لە ڕۆژی 6 ی ئەم مانگە تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێری دارایی هەرێم وبەغدا دەست بە کارەکانیان بکەنەوە.