گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتى هەرێم: ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە ناتوانن بچنە دەوام

2022.02.02 - 17:39
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم: ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە ناتوانن بچنە دەوام

ناس کورد-

وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، وادەى وەرگرتنى ڤاکسین لەلایەن فەرمانبەران و مامۆستایانەوە کۆتایی هاتووە و لەمەودوا ئەوانەى وەریان نەگرتووە ناتوانن بچنە دەوام.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، وادەکە دوێنێ کۆتایی هاتووە و لەمەودوا ئەو فەرمانبەر و مامۆستایانەى ڤاکسینیان وەرنەگرتووە ناتوانن بچنە دەوام و سەردانى دام ودەزگاکانى خۆیان بکەن.

 

وتیشى ئاماژەکان بەئاڕاستەى بەرزبوونەوەى ئامارەکانى کۆرۆنان و تەندروستى و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان راسپێردران بۆ وەرگرتنى رێکارى تایبەت بەئامانجى سنوردارکردنى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا.