گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

80 ملیار دینار بۆ سلێمانى تەرخانکرا

2022.02.02 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
80 ملیار دینار بۆ سلێمانى تەرخانکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکان نزیکەی (80) ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخانکرد، کە بڕى (20) ملیار دینارى بۆ جێبەجێکردنى نزیکەی ( 63) پڕۆژەى نوێیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەمەزان نامق کریم سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان لەئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لەو بڕە بودجەیە،  بڕی ( 60) ملیار دیناری دانراوە بۆ پڕۆژە تەواونەکراوەکانی ساڵانی ڕابردوو کەبەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە تەواو بکرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

( ٦۳ ) پڕۆژە بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی دیاریکرا :

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێم لەمادەکردنی پلانی ساڵی [ ۲۰۲۲ ] بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگاکان نزیکەی ( ۸۰ ) ملیار دیناری بۆ پارێزگای سلێمانی دیاریکردووە لەو بودجەیە بڕی ( ٦۰ ) ملیار دیناری دانراوە بۆ پڕۆژە تەواونەکراوەکانی ساڵانی ڕابردوو کەبەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە تەواو بکرێت و بڕی ( ۲۰ ) ملیارەکەی تری دانراوە بۆ پڕۆژەی تازە بەمەرجێک پڕۆژە تازەکان ئەو پڕۆژانەبن کە ساڵی ڕابردوو (۲۰۲۱) لەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پەسەندکراون ..

ئێمەش وەک لیژنەی پەیوەندیدار لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو بەهەوڵ و هیمەتی هەمووان توانیمان بەپێی ڕێژەی دانیشتوان پشکی قەزاو یەکەکارگێڕییەکان دابنێین و نزیکەی ( ٦۳ ) پڕۆژە بۆسنوری پارێزگای سلێمانی بەبڕی ( ۲۰ ) ملیار دینار دیاری بکەین و دابەشکاریەکە بەم شێوەیەیە :

 

۱/ قەزای ناوەندی سلێمانی بڕی دوانزەملیار و نۆسەدملیۆن دینار .

۲/ قەرەداغ بڕی دوسەدو شەست و چوار ملیۆن و حەوت سەدوبیست هەزار.

۳/ شارەزوور بڕی نوسەدو یانزەملیۆن و هەشت سەدو حەڤدە هەزار .

٤/ سیدسادق بڕی یەک ملیار و سەدوحەڤدە ملیۆن دینار .

٥/ پێنجوێن بڕی پێنج سەدوهەشتاوهەشت ملیۆن و دوسەدوشەست ونۆهەزار .

٦/ شارباژێر بڕی دوسەدو حەفتاو سێ ملیۆن و پێنج سەدوچل وپێنج هەزار.

۷/ ماوەت یەک بڕی سەدوحەڤدە ملیۆن و شەش سەدو پەنجاوسێ هەزار .

۸/ دوکان بڕی نۆسەدوچل و یەک ملیۆن و دوسەدوچل ویەک هەزار ..

۹/ دەربەندیخان بڕی حەوت سەدو سی وپێنج ملیۆن وسێ سەدوسی وشەش هەزار.

۱۰/ چەمچەماڵ بڕی دوو ملیار و سەد و چل وحەوت ملیۆن دینار..

 

تێبینی //

٭ /جگە لەو ڕێژەیەی کەبۆ پارێزگای سلێمانی دیاریکرابوو، هەریەک ئیدارەی ڕاپەڕین نزیکەی ( ۲۰ ) بیست ملیار و ئیدارەی گەرمیان نزیکەی ( ۱٥ ) ملیار دیناریان بۆ دیاریکراوەو داوامانکردووە دوای دیاریکردنی پڕۆژەکانیان بینێرن بۆئەنجومەنی پارێزگا بۆئەوەی پڕۆژەکانیان پەسەند بکرێت و ڕێچکەی قانونی وەربگرێت .

 

٭/ هەڵەبجە پارێزگایەکی سەربەخۆیەو خۆیان پڕۆژەکان دیاری دەکەن .

٭/ ئەم بودجانە وەک پلان وئامادەکاری دانراوەو حکومەت بەڵێنی جێبەجێکردنی نەداوە بەڵکو ڕایگەیاندووە بەپێی بودجەی بەردەست دەتوانن پارە دابین بکەن ..

٭/ دڵنیام هاوڵاتیان دەپرسن ئایا جێبەجێ دەکرێت یاخود نا ؟؟ بەبۆچونی بەندە حکومەت بەم بەرنامەیەی کەهەیەتی ناتوانێت جێبەجێی بکات یاخود بڕێکی کەمی جێبەجێ دەکات ..

 

         ڕەمەزان نامق کریم

سەرۆکی لیژنەی پلان و پڕۆژەکان