گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راگەیەنراوێک لەپارێزگاى هەولێرەوە لەبارەى تاپۆکردنى خانووە زیادەڕۆکان

2022.02.02 - 16:49
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەنراوێک لەپارێزگاى هەولێرەوە لەبارەى تاپۆکردنى خانووە زیادەڕۆکان

ناس کورد-

 

لیژنەى باڵاى تاپۆکردنى خانووە زیادەڕۆکان لەهەولێر کۆبووەوە و داواى لە هاوڵاتییان کرد داواکارییەکانیان پێشکەش بە بەلیژنەکان بکەن بۆ تاپۆکردنى خانووەکانیان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پارێزگاى هەولێر کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا کە بەسەرپەرشتى پارێزگار بەڕێوەچووە، بڕیاردراوە لەسەر پێکهێنانى لیژنەیەکى ترى تایبەتمەند لە کەسانى شارەزاى هونەرى بۆ تاوتوێکردنى واقیعى خانووە زێدەڕۆکان و هەموو ئەوانەى کە بەر شەقام دەکەون و ئەوانەشى کە لەسەر ناوچەى سەوزایی دروستکراون.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

بەسەر پەرشتی پارێزگاری هەولێر، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا

نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.2.2، بەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونى ئەندامانی لیژنە، لەدیوانی پارێزگا، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆیەکان ئەنجامدرا.

 

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر بەدواداچوونى بۆ بڕیارەکانى کۆبوونەوەى پێشووى لیژەکە کرد بۆ دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنیان، پاشان بڕیاریدا بە پێکهێنانى لیژنەیەکى ترى تایبەتمەند لە کەسانى شارەزاى هونەرى بۆ دیراسەتکردنى واقیعى خانووە زێدەڕۆکان و هەموو ئەوانەى کە بەر شەقام دەکەون و ئەوانەشى کە لەسەر ناوچەى سەوزایی دروستکراون. پاشان گفتوگۆ لەبارەى قەرەبووکردنەوەى ئەو خانووانەى کە لەگەڵ داڕشتنەوەی نەخشەکان ناگونجێن و پێویستن هەڵبگیرێن و چارەسەرکردنى کێشەى ئەو زەویانەى کە کارتیان هەیە بەڵام دۆسیەکانیان نەماوە کرا.

 

لەکۆتایدا، جەخت لە جێبەجێکردنى یاسای ژمارە 7ی ساڵی 2021 پەرلەمانى کوردستان تایبەت بە بەخاوەنکردنی خانووە زێدەڕۆکانە لەسنووری شارەوانییەکان کرایەوە و لەوبارەیەشەوە داواکرا ئاسانکاری بۆ هاوڵاتییان لە جێبەجێکردن و ڕایکردنی مامەڵەکانییان بکرێت و هاوڵاتییان ئاگاداربکرێنەوە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکانیان بەلێژنەکان بۆ تاپۆکردنى خانووەکانیان.