ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى گشتى هاتوچۆى عێراق داواى لە خاوەنى ئەو ئۆتۆمبێلانە کرد کە هەڵگرى تابلۆى پارێزگاکانى هەرێمى کوردستانن سەردانى هاتوچۆ بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، خاوەنى ئۆتۆمبێلەکانى تابلۆى پارێزگاکانى هەرێم دەتوانن سەردانى بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ نوێکردنەوەى زانیارییەکانیان.
ئەوەشى خستووەتەڕوو، نوێکردنەوەى زانیارییەکان بەشێوەیەکى رێکخراو و هەفتانە دەبێت، دواى هەماهەنگیکردن لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانى هاتوچۆ لەهەرێم.