گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هەرێمی شیعەکان’’

دەوڵەتی یاسا: لەگەڵ یەكێتی بەرەیەك پێكدەهێنین دژی ’’پڕۆژە پیسەكان’’

2022.02.02 - 14:53
App store icon Play store icon Play store icon
دەوڵەتی یاسا: لەگەڵ یەكێتی بەرەیەك پێكدەهێنین دژی ’’پڕۆژە پیسەكان’’

ناس کورد-

بەپرسێکی دەوڵەتی یاسا لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان ڕایگەیاند، دانوستان و خاڵە ناکۆکەکان لەگەڵ سەدرییەکان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە و دەڵێت، لەگەڵ یەكێتی بەرەیەك پێكدەهێنن دژی "پڕۆژە پیسەكان".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ موات، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسای نوری مالیکی لە لێدوانێکدا (2-2-2022) بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، هەماهەنگی شیعەکان تاوتوێی سێ ئاڕاستە دەکەن لەبارەى هەڵوێستەکانی قۆناغی داهاتوو، یەکێک لەوانەش بایکۆتی پرۆسەی سیاسییە.



دەشڵێت، "هێشتا خاڵە ناکۆکەکان لەنێوان سەدرییەکان و چوارچێوەی هەماهەنگی بە هەڵواسراوی ماونەتەوە لەبارەى دورخستنەوەى نوری مالیکی" و دەڵێت، "چوارچێوەی هەماهەنگی سورن لەسەر ڕەتکردنەوەی هەوڵی دورخستنەوەی مالیکی."

 

ئەو ئەندامەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتیشی، "هەماهەنگی شیعەکان ناچنە ناو فراکسیۆنی گەورەوە مەگەر بەیەکەوە نەبێت، چەندین بژاردەشی لەبەردەمدایە کە بریتین لە ئۆپۆزسیۆنبوون، بایکۆتکردنی پرۆسەی سیاسی یاخود پێکهێنانی سێیەکی پەکخەر لە پەرلەمان."

 

باسی لەوەشکردووە کە "سێیەکی پەکخەر لە پەرلەمانتارانی هەماهەنگی شیعەکان، پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی یەکێتی و هەندێک لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان پێک دێن بۆ پەکخستنی پرۆژە پیسەکان و ئەو پیلانانەی لە دەرەوەی وڵات داڕێژراوە کە بریتین لە هەڵوەشاندنەوەى حەشدی شەعبی و لایەنەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی و هەروەها پڕۆژەی شام کە هەوڵ دەدات دوو ملیۆن بەرمیل نەوت لە بەسرەوە هەناردەی بەندەری عەقەبە لە ئوردن بکرێت و لەوێشەوە بۆ میسر."

 

باسی لەوەشکردووە کە "ئەگەر هەماهەنگی شیعەکان بەشداری نەکرد لە حکومەت، ئەوە پێکهاتەی شیعی کە لە 12 پارێزگا پێکهاتووە دەبێتە هەرێمێک لەناو حکومەتی داهاتوودا."

 

جەختیکردەوە کە "لە دوو ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەدر و هەماهەنگی شیعەکاندا دەکرێت و سەرجەم مەرجەکان ئاشکرا دەخرێنەڕوو."