گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ لەمەودوا عەمرەکاران دەتوانن سەردانى شارەکانى دیکەى سعودیە بکەن

2019.07.16 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ لەمەودوا عەمرەکاران دەتوانن سەردانى شارەکانى دیکەى سعودیە بکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەنجومەنى وەزیرانى سعودیە، بڕیاریدا بۆ لەمەودوا ئەوانەى بە مەبەستى سەفەرى عەمرە دەچنە وڵاتەکە، دەتوانن لە شارەکاندا بەخواستى خۆیان بگەرێن، ئەوەش وەک سەرچاوەیەکى ئابورى بۆ سعودیە دادەندرێت. . ئاژانسى هەواڵى فەرمى سعودى، ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە: "ئەنجومەنى وەزیرانى سعودیە بڕیاریداوە، ئەوانەى بە مەبەستى گەشتى عەمرە سەردانى سعودییە دەکەن، بۆ لەمەودوا دەتوانن سەردانى هەموو جێگاکانى ئەو وڵاتە بکەن، لەکاتێکدا پێشتر قەدەغەبوو بچنە دەرەوەى شارەکانى مەکە و مەدینە و جەدە". . بەم بڕیارەى سعودیە، ئیتر ساڵانە بە ملیۆنان کەس کە بۆ گەشتى عەمرە دەچنە ئەو وڵاتە دەتوانن سود لەو بڕیارە ببینن و سەردانى شارەکانى دیکەى ئەو وڵات بکەن. . تەنها لەمساڵدا هەشت ملیۆن کەس بۆ ئەنجامدانى عەمرە سەردانى سعودیەیان کردووە، بەڵام ئەم پلانەى سعودیە بۆ ئەوەیە سەرنجى گەشتیارێکى زۆر ڕاکێشێت بۆ ئەوەى سەردانى شارەکانى دیکە و شوێنە گەشتیارییەکانى وڵاتەکە بکەن، کە ئەوەش لەڕوى ئابورییەوە سودى دەبێت. . ئەو فیزەى بۆ بەجێگەیاندنى عەمرە دەدرێتە هاوڵاتییان، فیزەى 30 ڕۆژ مانەوەیە لە سعودییە، لەکاتێکدا بەجێگەیاندنى عەمرە کەمتر لە دوو هەفتەى پێویستە، بۆیە پێشتر گەشتیاران ناچار دەکران زووتر بگەڕێنەوە وڵاتەکانى خۆیان، بەڵام ئەم بڕیارە نوێیە وا دەکات گەشتیارانى عەمرە بتوانن زیاتر بمێننەوە. . .