گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لێدوانێک لە یەکێتییەوە: دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ پارتی داخراوە

2022.02.02 - 13:23
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانێک لە یەکێتییەوە: دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ پارتی داخراوە

ناس کورد-

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە بەغدا دووپاتی کردەوە کە بەرهەم ساڵح زۆرترین چانسی هەیە دووبارە پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار وەربگرێتەوە و دەڵێت، دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ پارتیدا داخراوە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆزان مەنسور، پەرلەمانتاری یەکێتی بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقییە (2-2-2022)ی ڕاگەیاند، "بەرهەم ساڵح لەناو هەموو کاندیدەکان باشترە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە، ئەوەش لە وتارەکەی دوێنێیدا بینیمان".

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە "دۆخی ئێستای عێراقیش پێویستی بە هەمان ئەو شتە هەیە" و جەختدەکاتەوە کە "تا ڕۆژی شەممەی ڕابردوو دەرگای لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن لەگەڵ پارتی کراوە بوو، بەڵام لەئێستادا هەموو دەرگاکانی گفتوگۆ داخراون".

 

وتیشی، "دەرگای دیالۆگ لەلایەن یەکێتییەوە کراوەیە هەرکاتێک بیانەوێت، گفتوگۆ لەگەڵ چەندین کوتلە و لایەنە بەردەوامە".

 

دوێنێ سێشەممە بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق ڕایگەیاند، ”چاوم لەوەیە جارێكی تر شەرەفی بەرپرسیارێتی پۆستی سەرۆك كۆمار وەربگرمەوە”.

 

بەرھەم ساڵح پەیامێکی ئاڕاستەی گەلی عێراق و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق كرد سەبارەت بە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

 

بەرھەم ساڵح وتیشی، ”پێویسته‌ سه‌رۆك كۆمار ره‌مزی یه‌كڕيزى و شکۆمەندی وڵات و پارێزه‌ری ده‌ستوور بێت، سه‌رۆكی هه‌موو عێراقییه‌كان بێت، سه‌رۆكێكی راسته‌قینه‌ بێت نەک ژێردەست بێ.”